٢٠ شوبات ٢٠٢٦ - ١٥:٤٩
Source: ABNA
عێراقچی: دانوستانەکان لە سەر بنەمای بەرژەوەندی ئێران و ئەمریکا دەبێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی جەختی لە هەوڵەکان بۆ داڕشتنی ڕەشنووسی دانوستان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە.

بەدر عەبدولعەتی وەزیری دەرەوەی میسر سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بیروڕای ئاڵوگۆڕی کرد.

لەم بانگەوازەدا سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتۆن جەختی لە هەوڵەکان بۆ داڕشتنی ڕەشنووسی دانوستان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بەرژەوەندیی یەکتر کردەوە.

وه زیری دەرەوەی میسر وێڕای پێشوازی له بەردەوامی پرۆسه ی دیپلۆماسی ، جه ختی له سەڕ پێویستی بەردەوامی ڕاوێژکارییەکان کرده وه به ئامانجی پێشخستنی دانوستانەکان و گەیشتن به چوارچێوەیەکی قبووڵکراو بۆ لایەنه پەیوەندیدارەکان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha